دواى دوومانگ له خۆحه‌شاردان ئاوات بۆكانى خۆى راده‌ستى پۆليس كرد
به گوێره‌ى راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کۆیە، ئەو هونەرمەندە میللیە دوای دوو مانگ له خۆحه‌شاردانى خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.
شەوی 9ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019، ئاوات بۆکانی لە سەیرانگەی چنارۆک لە کۆیە، لەگەڵ دوو ھاوڕێی کە خەڵکی ھەولێرن، شه‌ڕى كردبوو و دواتر ته‌قه‌ى له هه‌ردووكيان كردبوو و بريندارى كردبوون.
دواى رووداوه‌كه، ئاوات بۆكانى خۆى حه‌شاردابوو، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ خۆى راده‌ستى پۆليس كرد.
k24-
