فراكسیۆنی یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شكێنێت
لەگەڵ یەکلاییبوونەوەی کاندیدەکەی یەکێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، کاتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش رادەگەیێنرێت.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام کاروان گەزنەیی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان به گرنگ وه‌سف ده‌كات.
له‌كاتێكیشدا بریار بوو ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام بۆ ئەو کاتە دواخرا، كه یەکێتی بەربژێری خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە، بە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش، یاسای سەرۆکایەتی هه‌رێم بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان هەموار دەکرێتەوە، ئه‌مه‌ش وەك هەنگاوێكی کرداری بۆ پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەت.
له‌مباره‌شه‌وه رێبوار بابكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: "ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتیمانی و ده‌ستوورییان هه‌یه، به شێوازێكی تۆكمه‌تر دابڕێژینه‌وه" و ئاشكراشی ده‌كات، "ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ش كاندیدی یه‌كێتی له په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت، به دڵنیاییه‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
رێککەوتنەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێـی نیشتیمانی کوردستان لەلایەن خەڵک و لایەنە سیاسیەکانەوە پێشوازی لێ‌کرا, ئەم رێککەوتنە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی کارا کرد و لە کۆتای ئەم مانگە پێکهێنانی حکوومەت رادەگەێنرێت.
k24-
