وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌سه‌ر پرسی ده‌رمان 20 كه‌س دادگایی كراون
د. خالس قادر, گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری داوه به دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان له كوردستان و دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت كه كه‌رتی گشتی و ئه‌هلیی تێیدا به‌شدار بن بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان، به‌ڵام ئه‌م دوو بڕیاره هێشتا نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و بڕیاره‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمانن له كوردستان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییه له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌ندیكاكاندا بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ته‌واوی بازاڕ بكرێت، چونكه به‌داخه‌وه پێشتر هیچ یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه ئه‌ركی خۆیان جێبەجێ نەکردووە".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی: "ئێستا پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و دیار نییه له‌م كابینەیەدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، یان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت".
د. خالس قادر ده‌شڵێت: "ئه‌م ڕێكاره زۆر گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان و باشتركردنی جۆری ده‌رمان و دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ كوردستان".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو, کە زیاتر له 20 كه‌س له لایه‌ن لێژنه‌كانی قایمقامیهتەوە لە كۆگاكانی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستگیر كراون و دادگایی كراون، ئه‌م ڕێكارانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
kdp-
