مەسعوود حەیدەر: سەرۆک بارزانی بووە بە چەتری کۆکەرەوەی ھەموو حزبە سیاسییەکان
ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی، مەسعوود حەیدەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆک بارزانی نەک تەنیا لە ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی، بەڵکو لە ڕێککەوتنی پارتی و گۆرانیش ڕۆڵی سەرەکیی ھەبووە، بۆیە ئێستا لە گۆڕەپانی کوردستاندا تەنیا سەرۆک بارزانییە ڕۆڵی کاریزماییی هەیە و سەرکردەیەکە ڕەمزی نیشتمانیی ھەیە لە کۆکردنەوەی ناوماڵی کورددا. کە دانوستانەکان بگەنە بنبەست و چارەیان زەحمەت بێت، سەرۆک بارزانی وەکو مەرجعی دۆسیەی کورد دێتە سەر خەت و گرێکوێرەکان دەکاتەوە و دەبێتە کلیلی سەرجەم کێشەکان."
مەسعوود حەیدەر گوتیشی: "سەرۆک بارزانی تەنیا مڵکی پارتی نییە و مڵکی ھەموو خەڵکی کوردستانە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتیش وەکو مەرجەعی کورد تەماشای سەرۆک بارزانی بکەن."
مەسعوود حەیدەر باسی لەوەش کرد: "ئەوەی سەرۆک بارزانی دەیکات تەنازولکردن نییە و ھەستکردنە بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە دۆزی کورد بەگشتی، لەبەر ئەوەی خەڵک متمانەیەکی گەورەی بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشیووە و بووە بە حزبی یەکەم، ھەربۆیە سەرۆک بارزانی بووە بە چەتری کۆکەرەوەی ھەموو حزبە سیاسییەکان و دەتوانێ بۆ قۆناغی داھاتوو حکوومەتی داھاتوو بکاتە حکوومەتێکی بەھێز و، بەھێزکردنی پێگەی ھەرێم لە بەغدا بە ھۆی یەکھەڵوێستیی فراکسیۆنەکانی کوردەوە دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بکەن."
kdp-
