"فراکسیۆنی پارتی ناوەکانی بۆ لیژنەکان ئامادەیە"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان ناوی هەموو ئەندام و سەرۆک و بڕیاردەرەکانی بۆ لیژنەکان ئامادە کردووە.

دوای ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بریارە سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستنیشان بکرێت و دەستەکە دەستنیشان کراوە و هەروەها لە کۆبوونەوەیەکیشدا سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی دەستنیشان کراوە.

موحسین دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارتی پشکی شێری سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەردەگریت، ئەویش ٦ تا ٧ سەرۆکایەتیی لیژنەکان و چەند جیگیری سەرۆکایەتیی لیژنەکان و چەند بریارەدەرێکیش، ئەویش بە پێی ئیستحقاقی کورسییەکانە و پارتی مافی خۆیەتی."

دۆسکی گوتیشی: "پارتی ناوەکانی ئامادە کردووە و بریارە ئەم حەفتەیە ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان بکات، چونکە هەموو لایەنەکان ناوەکانیان ئامادە کردبوو، جگە لە یەکێتی، بەڵام دوای ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی وا بڕیارە سەرۆکایەتیی لیژنەکان دەستنیشان بکرێن.
kdp-
Top