کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز ڕاگەیاندرا
ئەمڕۆ سێشەممە 5/3/2019، ماڵپەڕی (accuweather)ی جیهانی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوهەوایە، پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز ئاشکرا دەکات و بەپێی پێشبینییەکانیش لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگەوە تاکو 23ی مانگ باران دەبارێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە کەشوهەوای ڕۆژانی 21، 22 و 23ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز هەور و باراناوی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەوماوەیەدا لە نێوان 6 بۆ 17 پلەی سەدی دەبێت، هەروەها بارانبارینیش بەڕێژەی جیاجیا لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت.
ساڵانە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 20، 21، 22 و 23ی مانگی ئادار، بە بۆنەی سەری ساڵی کوردی و نەورۆزەوە ئاهەنگ دەگێڕن و دەچنە گەشت و سەیران.
باسنيوز
