پیاوێكى میسرى بەهۆکارێکی سەیر هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت
پارێزه‌رى قوربانییه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌ى (جمهوریهى حكوومى له میسر) گوتویه‌تى: "پیشه‌ى هاوسه‌رى قوربانیه‌كه پارێزه‌ره، دواى 9 ڕۆژ له هاوسه‌رگیرى داواى له خێزانه‌كه‌ى كردووه خواردنى بۆ ئاماده بكات ئه‌ویش پێى ڕاگه‌یاندووه ماندووه و ناتوانێت، بۆیه ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه له نێوانیان دواتر په‌ره‌ى سه‌ندووه پیاوه‌كه خێزانه‌كه‌ى كوشتووه".
پزیشكى دادوه‌رى ڕوونیكرده‌وه قوربانییه‌كه هێشتا كچه، تاوانباره‌كه هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه گهڕاندووەتەوە كه ئافره‌ته‌كه جن له جستهیدابووه، هەروەها پیاوەکە بیانووی بۆ كوشتنى خێزانه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو، كه خێزانه‌كه‌ى جنێوى پێداوه‌و لێیداوه بۆیه ئه‌ویش كوشتوویهتى.
باسنيوز
