كەلار.. كرێكارێك لەناو بیرە ئاو گیانی لەدەست دا

كەلار.. كرێكارێك لەناو بیرە ئاو گیانی لەدەست دا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لەنێو باخی هاووڵاتییەكدا لە نێوان كەلار و شارەدێی ڕزگاری، كرێكارێك لە كاتی كاركردندا گیانی لەدەست دا.

ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 5/3/2019 لە باخێكی نێوان كەلار و شارەدێی ڕزگاریدا كرێكارێك بەمەبەستی خاوێنكردنەوە چووەتە ناو بیرێكەوە، بەڵام لەكاتی كاركردندا لەنێو بیرەكەدا گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی "كرێكارەكە ناوی (ئەسعەد حەسێن عەزیز)ە و تەمەنی 64 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی (بەردەسوور)ی شاری كەلارە و تا ئێستا هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی نادیارە".

ڕوونیشی كردەوە "ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكە دەرهێنراوە و بەمەبەستی پشكنین بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانی، ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی كەلار كراوە".










باسنيوز
Top