پەرلەمانتارێکی پارتی: داوای چەند پۆستێکی ئەمنی و دیپلۆماسی لە حکوومەتی عێراقی فیدرال دەکەین

پەرلەمانتارێکی پارتی:  داوای چەند پۆستێکی ئەمنی و دیپلۆماسی لە حکوومەتی عێراقی فیدرال دەکەین
ناسر یوسف پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە حزبەکەی داوای چەند پۆستێکی ئەمنی و دیپلۆماسی لە حکوومەتی عێراقی فیدرال دەکات.



لەبارەی داواکارییەکانی پارتی لەبارەی پۆستەکانی لە نێو حکوومەتی عێراقدا، ناسر یوسف، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "ئەو پرسە لە لایەن حزبەوە یەکلا دەکرێتەوە و خۆشیان شاندی دانوسانیان ھەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا ئەو وردەکارییانە باس بکەن“.



جەختیشی کردەوە کە پارتی داوای مافی خۆی دەکات لە حکوومەتی عێراق، ئەوەی کە ئێستا پێداگیری لەسەر دەکات، پۆستی سەرۆک ئەرکان و بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراقە، هەروەها بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پۆستەکانی دیکەش، دەمێنێتەوە سەر شاندی دانوستانکاری پارتی گفتوگۆیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق.



ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق نەیشاردەوە کە لە نێو ڕیزەکانی سوپای عێراق و باڵیۆزخانەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵاتیشدا، پارتی داوای مافی خۆی دەکات. دەشڵێت: ”پارتی لە ھەموو وەزارەتەکاندا داوای مافی خۆی دەکات، لە ھیچ پۆستێکی خۆش نابێت لەبەغدا و سەرجەمیان وەردەگرێت“.











باسنیوز
Top