بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى راگه‌ياند

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى راگه‌ياند
ئه‌مڕۆ پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتنى سياسى نێوانيان واژووكرد و له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كه‌ هاوكات رێككه‌وتنى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ پارتى، پێشوازى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كرد.

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، ، رايگه‌ياندووه‌، "بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بە هەنگاوێکی باش و ئاراستەیەکی دروست دەزانێت بۆ ئەم قۆناغە. لە پێناوی خزمەتکردنی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان و سەقامگیری  لە کوردستان و عێراقدا".

ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، هه‌ريه‌ك له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن.

دواتر له‌ مه‌راسيمێكدا، هه‌ريه‌ك له‌ نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان واژوويان له‌سه‌ر ده‌قى رێككه‌وتنى نێوانيان كرد.
k24-
Top