داواى ئاشكراكردنى چارهنووسی پێشمهرگه دیلهكان له حكوومهتی عێراق دهكرێت
مام تاریق باوکی یەکێک لە پێشمەرگە دیلەکانە، ئەو تا ئێستاش بێ ئومێد نیە لەوەی کورەکەی لە ژیاندا ماوە، دەورووبەرەکەی بەردەوام سۆراخی کوڕە پێشمەرگەکەی دهپرسن، ئەو دەڵێت: شەو نییە سەیری ئەو گرتە ڤیدیۆیە نەکات، کە تیایدا داعش لە حەویجە پێشمەرگە دیلەکان نمایش دەکات، کوڕەکەی ئەویش کارەکتەرێکی نێو گرتەکەیە، باوکی ئەو پێشمەرگە دیلە بە ناوی کەس و کاری سەرجەم پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، دەخوازێت حکوومەتی عێراق خەمێک لەو پێشمەرگە دیلانە بخوات و چارەنووسیان ئاشکرا بکات.
ناسر ھەرکی پەرلەمانتاری پارتیە لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دەیەوێت لە رێگای لیژنەی کە ئاسایش و بەرگریەو، سۆراخی ئەو پێشمەرگە دیلانە لە گرتوخانەکانی بەغدا بکات، کە بە گوێرهی زانیاریەکان, ژمارەیەک لەو پێشمەرگە دیلانە لە شاری موسڵ و حەویجە، کەوتوونەتە دەست حەشدی شەعبی و ئێستا لە بەغدا بێ ئەوەی شوێنی زیندانەکە بزانرێت، زیندانی کراون.
ماوهی زیاتر له 4 ساڵه ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە، بە دیلی کەوتوونەته دەستی داعش، ئێستاش کە خەریکە داعش کۆتایی پێدێت، کەس و کاری ئەو پێشمەرگە دیلانە، چاویان لە حکوومەتی عێراقە، کە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، خەمێک لە پێشمەرگە دیلەکانیان بخۆن و بە مان و نەمان، چارەنووسی رۆڵەکانیان دیاری بکەن.
k24-
