بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: چاومان له حكوومه‌تێكی به‌هێزه بۆ چوار ساڵی ئاینده
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی باڵا له نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌دا کراوە، سه‌رۆك بارزانی و شێخ عیرفان عه‌بدولعزیز، له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆ بوونه‌وه و مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌یان كردووه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی‌یش سه‌ردانی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌یان كردووه و، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بووه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە باس له به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ده‌ڵێ: "تاوه‌كو ئێستا شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه‌كان، تایبه‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌ت هیچ باسێكیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وی ئیسلامی نه‌كردووه، به‌ڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئاراستەکان تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه كه له كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمدا به‌شداری بە بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكرێت."
وه‌رتی گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان له پرسه سیاسییه‌كانی كوردستان، سه‌یری مێژوو و ڕابردووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات، ئومێدیش ده‌كه‌ین به هه‌مان ڕوئیایی پارتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش سه‌یری بزووتنه‌وه بكه‌ن، مێژووێكی دوور و درێژمان هه‌یه له خه‌باتی نه‌ته‌وایەتی و نیشتمانیدا، كه ئێمه خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆمانین، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه نه‌مانتوانی كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بێنیین".
گوته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت حكوومه‌تێكی به‌هێز له كوردستان دروست بكرێت كه بتوانێت كۆتایی بە كێشه‌ی قه‌یرانی دارایی بێنێت و ئاریشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره بكات و خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت، تاوه‌كو چوار ساڵی ئاینده كوردستان پڕ بێت له ئارامی و ڕه‌فاهییه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و ململانێ سیاسییه‌كان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه بڕۆن و هاووڵاتییان به‌ئاسووده‌یی بژین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌گه‌ر به‌شداریی حكوومه‌تی كرد به چه میكانزمێك به‌شداری ده‌كات، وەرتی گوتی: "هه‌ركات به فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لایه‌ن هێزی یه‌كه‌مەوە، كه پارتییه، سه‌ردانی كرا و داوای به‌شداری له حكوومه‌تیدا لێ كرا، ئه‌وه سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڕیاری كۆتایی دەدات".
kdp-
