پارتى و یه‌كێتى رێككه‌وتنى نێوانیان واژوو كرد
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ره‌وه، هۆشیار زێبارى بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتوون.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوانیان.
شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەمەد و جەعفەر ئیمینكی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، له‌گه‌ڵ دڵشاد شەھاب، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی.
شاندی یەكێتیش پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، حاكم قادر حەمەجان، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، قوباد تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، عومەر فەتاح، سەعدی ئەحمەد پیرە، لەتیف شێخ عومەر، عەندنان حەمە مینە، رزگار عەلی و لاهوور جه‌نگی
kdp-
