مەحموود محەمەد وردەکارییی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی خستە ڕوو
ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا لە هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد. ئەم رێککەوتنە وەک گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد بۆ رای گشیی خستیە ڕوو، لە ئاست ویست و خواستی کوردستان دەبێ.
مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژێک لە مێژووی کوردستان ئاماژەی پێدەکرێت ئەویش ئەمڕۆیە کە پارتی و یەکێتی بەیەکەوە رێکەوتنێکیان واژۆکرد کە رەنگدانەوەی لەسەر هەموو بوارێک‌دا دەبێ و لە ئاست خواست و ویستی خەڵکی کوردستان دەبێت. جەختیشی کردەوە کە، رێککەوتنەکە بۆ تەباییە و بۆ یەکریزی و پاراستنی خاکی نیشتمانە بۆئەوەی هەوڵی کۆششی هەردوولا بکەوێتە گەڕ بۆ ئەوەی بژێوی خەڵک لەوەی ئێستا هەیە باشتر بکرێ. ئومێد بکەین شۆرکردنەوەیەکی باشی تێداهەبێ، ئارامییەک دروست بکات کە خزمەت بە بواری ئابووری لە هەرێمدا بدات. مه‌حموود محه‌مه‌د گوتیشی، له رێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتییدا، ئالیه‌تى چاره‌كردنى كێشه‌كانى كه‌ركووك و دانانى وه‌زیرى داد له به‌غدا ده‌ستنیشان كراوون.
گوتیشی کە گره‌نتى هه‌موو رێككه‌وتنێك، متمانه‌یه، ئه‌و متمانه‌یه له نێوانماندا هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتى: لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردن و چاودێریكردنى جێبه‌جێكردنی رێککەوتنەکە ده‌ستنیشان كراوه. ئاشکرایشی کرد، كاتێك رێككه‌وتنه‌كه چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، خاڵ به خاڵى بۆ خه‌ڵك روون ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیاندا، هه‌ریه‌ك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن.
دواتر له مه‌راسیمێكدا، هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان واژوویان له‌سه‌ر ده‌قى رێككه‌وتنى نێوانیان كرد.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به گرنگ و مێژوویى وه‌سفكرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، رێککەوتنی ستراتیژی یەکەم توانی پرەنسیپبی یەکتر قبووڵکردن رێگری کردن لە شەڕی براکوژی و پێکەوەکارکردن دروست بکات، لە ئەنجامی ئەو رێککەوتنەیشدا دەبێتە رێنیشاندەری ئێستا و ئانیدە، رێککەوتن زۆر گرینگە سەرەنجامیش عیبره‌ت له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌دایە. گوتیشی کە کۆمیتەیەک پێکهاتووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و هەوەها پەلەکردنیش لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوانیان.
kdp-
