مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی

مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی
پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان هەردوولا واژۆ دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر لە نێو بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد.

ئەم ڕێککەوتنەی پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە ٣ی ئاداری ٢٠١٩، شاندێکی باڵای یەکێتی کە لە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، عیماد ئەحمەد و ئەرسەلان باییز پێکهاتبوون، سەردانی سەرۆک بارزانییان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کردەوە.









باسنيوز
Top