مەرج و ڕێنمایی بۆ پیشەوەرانی گۆڕینی سیستەمی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت

مەرج و ڕێنمایی بۆ پیشەوەرانی گۆڕینی سیستەمی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت
لەپێناو سەلامەتی و سەركەوتوویی كاری گۆڕینی سیستەمی بەنزینی ئۆتۆمبیل بۆ غاز، چەند مەرج و ڕێنماییەك بۆ پیشەوەرانی ئەو بابەتە دادەنرێت.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی ڕايگەیاند: "ماوەیەك بەهۆی گرانی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەكی زۆر لە پیشەوەران دەستیان كردوە بە كاری گۆڕینی سیستەمی بەنزینی ئۆتۆمبیل كە زۆرجار ڕووداوی مەترسیدار و ناخۆشی لێكەوتووەتەوە".

گوتیشی: "بەوهۆیەوە كاری ئەو پیشەوەرانەمان قەدەغەكردو مەرجی ئەوەمان بۆ دانان كە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و بەرگری شارستانی، مۆڵەتی فەرمیان پێدەدین كە كاری گۆڕین و دانانی سیستەمی غاز بۆ ئۆتۆمبیل جێ‌ بەجێ‌ بكەن، وە پێویستە كەسەكە شارەزایی تەواوی لەو كارە هەبێت".

باسی لەوەشكرد، هەركات كاری دەرهێنانی مۆڵەتیان تەواوكرد ڕێگە بە كردنەوەوەی دوكانەكانیان و دەست بەكاربوونەوەیان دەدەین.











باسنيوز
Top