لە سلێمانی بۆ مامەڵەی پاسپۆرت پارەی زیادە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت

لە سلێمانی بۆ مامەڵەی پاسپۆرت پارەی زیادە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئەو پارەیەی لە بەرانبەر مامەڵەی پاسپۆرت لە هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت لە پارێزگاكانی دیكە زیاترە.

كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند لە میانی بەدواداچوونێكدا دەركەوتووە لە بەرانبەر ئەنجامدانی مامەڵەی پاسپۆرت كە خۆی لە فایل و فۆرمیكی ئۆن ڵاین و چەند كۆپیەكدا دەبینێتەوە، 15 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، لە كاتێكدا بۆ هەمان مامەڵە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك تەنها 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونی كردەوە ئەو نرخە بە زۆر دەزانن و لێی نیگەرانن، بۆیە داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە نووسراو بۆ پارێزگاری سلێمانی بكەن و داوای ڕوونكردنەوە و هاوتاكردنی ئەو بڕە پارەیە بكەن.












باسنيوز
Top