لە سلێمانی بۆ مامەڵەی پاسپۆرت پارەی زیادە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت
كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند لە میانی بەدواداچوونێكدا دەركەوتووە لە بەرانبەر ئەنجامدانی مامەڵەی پاسپۆرت كە خۆی لە فایل و فۆرمیكی ئۆن ڵاین و چەند كۆپیەكدا دەبینێتەوە، 15 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، لە كاتێكدا بۆ هەمان مامەڵە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك تەنها 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونی كردەوە ئەو نرخە بە زۆر دەزانن و لێی نیگەرانن، بۆیە داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە نووسراو بۆ پارێزگاری سلێمانی بكەن و داوای ڕوونكردنەوە و هاوتاكردنی ئەو بڕە پارەیە بكەن.
باسنيوز
