پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە پابەندە.

د. محەمەد شاکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ڕايگەیاند: "دکتۆر فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە لە ناوەڕاستی مانگی ئادار ئەو یاسایە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و مووچەی فەرمانبەران و ھێزی پێشمەرگە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بۆیە ڕەنگە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو یاسایە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

جەختیشی کردەوە کە بەغدا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەوە پابەندە و ئەگەر هەیە مانگانە ٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و ٦٨ ملیار دیناریش بۆ مووچەی پێشمەرگە بنێرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ بکرێت و قەیرانی دارایی نەمێنێت، ئەوکاتە فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت مووچەکانیان وەردەگرن کە ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت و بووژانەوەی بازاڕی لێ دەکەوێتەوە.










باسنيوز
Top