لە گەرمیان 27 تۆمەتبار دەستگیر کران
ئەمڕۆ دووشەممە 4/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە سنووری گەرمیان 27 تۆمەتباری بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی گەرمیاندا باس لەوەش کراوە، کە ھەشت تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر کراون، 12 تۆمەتباریش لەلایەن یاریدەدەرایەتیی ئاسایشی کفری دەستگیر کراون، حەوت تۆمەتبارەکەی دیکەش لەلایەن یاریدەدەرایەتیی ئاسایشی کەلارەوە دەستگیر کراون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا، توانراوە دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا بگیرێت، سەرجەم تۆمەتبارەکانیش لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بە پێی مادەی 14ی ھۆشبەر تا ڕۆژی دادگاییکردنیان ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
باسنيوز
