وێنەگرێکی جیهانیی دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد

وێنەگرێکی جیهانیی دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنەگرێکی جیهانیی دۆستی گەلی کوردستان، کە کاریگەریی بەسەر نیشاندانی نەهامەتییەکانی ئەو گەلەوە بە جیهان هەبوو، کۆچی دوایی کرد.

یانیس بەهراکیس (Yannis Behrakis)، وێنەگرێکی یۆنانییە و وێنەکانی لە زۆربەی ئاژانسە جیهانییەکان بڵاو بووەتەوە. یانیس لە چەندین وڵات و ناوچەی جیهانی، نەهامەتی و مەرگەساتەکانی بۆ مرۆڤایەتی گواستووەتەوە.

لە کۆڕەوی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991، یانیس بەهراکیس، کە بۆ ئاژانسی (رۆیەرز) کاری دەکرد، بە گرتنی چەند وێنەیەکی هاووڵاتییان کوردستان، نەهامەتییەکانی گەلی کوردستانی نیشانی جیهان دا.

یانیس، کە لەساڵی 1960 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لەدایک بووە، لە رۆژی 2-3-2019، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

دوای راپەڕینی بەهاری 1991ـی گەلی کوردستان لە دژی رژێمی بەعسی عێراق، لە کۆتایی مانگی ئاداری ئەو ساڵە سوپای رژێمی بەعس هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان و تێکڕای گەلی کوردستانیش وەک رەتکردنەوەیەک بۆ ژیان لەژێر دەسەڵاتی ئەو رژێمە، بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا رۆیشتن و ئەو رێڕەوەش بە کۆڕەو ناسرا.

ئەو دوو وێنەیەی یانیس لە کۆڕەوی گەلی کوردستان گرتی و بەهۆیەوە هەموو جیهانی لە نەهامەتیی ئەو گەلە ئاگادار کردەوە











باسنيوز
Top