یەکشەممەی داهاتوو ڕۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە لە كوردستاندا.
لە راگەیاندراوەكە هاتووە، "بۆ ڕێزگرتن لە جلوبەرگی سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و نیشاندانی جوانییەکانی پۆشاکی ڕازاوە و جوان و ڕەنگاڵەیی دانیشتوانی هەرێم، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 10/3/2019، ڕۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە و قوتابی و خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە، بچنە قوتابخانەکانیان".
پێشووتر ئەو رۆژە ناونرا بوو رۆژی جلوبەرگی كوردی، بەڵام ئەمساڵكراوە بە رۆژی جلوبەرگی نیشتمانی، بەمەش كورد، توركمان، عەرەب، ئەرمەن و كلدان دەتوانن جلوبەرگی خۆیان بپۆشن.
باسنيوز
