كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
كەمێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ھەولێر و كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پرسە ناكۆكەكانی نێوان ھەردوولا دەستیپێكرد.

شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێبار و ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی. ھەروەھا شاندی یەكێتی پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، حاكم قادر حەمەجان، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، قوباد تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، عومەر فەتاح، سەعدی ئەحمەد پیرە، لەتیف شێخ عومەر و ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی.






K24
Top