تائێستا پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش وه‌ك شه‌هید تۆمار نه‌كراون
پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی داعشدا زیاتر له 1700 شه‌هیدی داوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و شه‌هیدانه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وه‌ك شه‌هید تۆمار نه‌كراون و هیچ مووچه‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌ته وه‌رناگرن.
لەوبارەوە به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی 24 گوت: بەپێی زانیارییەكانی ئێمە بەشێك لەو شەھیدانەی پێشمەرگە و فەرماندەی سەربازی بوون، ئێستا كەسوكاریان ھەمان مووچەی پێش شەھیدبوونیان لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن، پێویستە دوای پێكھێنانی حكوومەت بە دواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكرێت".
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی ئەوەی گواستنەوەی مەلەفی شەھیدان لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ سەر وەزارەتی شەھیدان بەشێك لە مووچەكەیان كەمدەكاتەوە، لەبەر ئەوە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەرەتای پرۆسەكەوە بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ مووچەكانیان لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە، ئەمەش وەك ھاوكاری لە رووی داراییەوە بۆ كەسوكاری شەھیدان، بەڵام بەھۆی درێژەكێشانی شەڕی داعش بڕیارەكەش درێژەی كێشا و تائێستاش ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێت".
K24
