ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سووریا مووشەکباران دەکات

 ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سووریا مووشەکباران دەکات
سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا مووشەکباران دەکات و فڕۆکە ئیسرائیلییەکانیش لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەسووڕێنەوە.



بەپێی هەواڵێکی (سپۆتنیک)، شەوی یەکشەممە 3-3-2019، سوپای ئیسرائیل لەناوچەی جۆڵانەوە چەند مووشەکێکی ئاراستەی باغەکانی باکووری شاری قونەیترە لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا، کردووە.



مووشەکبارانکردنی ئەو ناوچانە، کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا، هاوکات بوو لەگەڵ سووڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی سێگۆشەی سنووریی نێوان ئیسرائیل- سووریا- ئوردن.







باسنیوز
Top