وەزیری پەروەردە: کۆریای باشوور تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوویان بۆ کۆمەڵگەکە ھێناوە
ئەمڕۆ دووشەممە 4/3/2019، کۆریای باشوور لە شارەدێی (ڕزگاری)ی شارۆچکەی خەبات، بە ھەماھەنگیی وەزارەتی پەروەردە، کۆمەڵگەیەکی گەورەی پەروەردەیی کردەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵگە پەروەردەییەکەدا و لە وتارێکدا، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەدێی ڕزگاری کرد.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا، کۆریای باشوور جگە لە دروستکردنی ئەو کۆمەڵگە پەروەردەییە، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوویان بۆ کۆمەڵگەکە ھێناوە.
