فراکسیۆنی برایەتی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە ھەولێر گرفتی نییە
محەمەد کەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی ڕاگەیاند، چاوەڕوانی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەکەن تاوەکوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێت.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیان لە هەولێر هیچ گرفتێکی نابێت و ”ئەوەشی دەگوترێت کە ئەندامانی تورکمان و عەرەب بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن ئەگەر لە هەولێر بکرێت، ئەوا با لەبیریان بێت کە کاتی خۆی لە کەرکووکیش بەشدارییان لەو کۆبوونەوانەدا نەدەکرد“.
ڕۆژی ٥ی شوباتی ٢٠١٩، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە ڕۆژی ١٨ی شوبات و لە هەولێر ڕێککەوتن، بەڵام دواتر یەکێتی بە پاساوی جۆراوجۆر، لەو ڕێککەوتنە پاشگەز بووەوە و کۆبوونەوەکەش ئەنجام نەدرا.
باسنیوز
