هه‌سه‌ده نزيكه‌ى 300 ده‌ستگيركراوى ئازاد كرد
سايتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، بڵاويكرده‌وه، "هێزه‌كانيان 283 كه‌سيان ئازاد كردووه".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سايته، "ئه‌و كه‌سانه‌ى ئازاد كراوون، ده‌ستيان به خوێنى هاووڵاتيانى سووريا سوور نه‌بووه".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، "پرۆسه‌كه له‌سه‌ر داواكارى كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كانى ناوچه‌كه بووه".
هه‌سه‌ده له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، "ئه‌و ده‌ستگيركراوانه برا و رۆڵه‌ى گه‌لى سووريان. رۆژگارێك ئه‌وانه رێگه‌يان ونكردووه. دژى داب و نه‌ريتى باوى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان جووڵاونه‌ته‌وه. ياسايان پێشێل كردووه. هه‌ندێكيان فێڵيان لێكراوه. هه‌ندێكيى ديكه‌شيان له لايه‌ن ته‌كفيرييه‌كانه‌وه چه‌واشه كرابوون".
هه‌سه‌ده جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكى سووريان. ئێمه ده‌ستى هاوكارى، خۆشه‌ويستى، لێبورده‌ييان بۆ درێژ ده‌كه‌ين. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين ده‌رفه‌تيان بۆ بڕه‌خسێت، بگه‌ڕێنه‌وه ره‌وشى پێشوويان. بژێوى خۆيان دابين بكه‌ن".
هه‌سه‌ده روونيشيكردووه‌ته‌وه، "له زيندانى كانتۆنه‌كانى جزيره و هه‌رێمى فورات، هه‌روه‌ها له منبج، ته‌بقه، ره‌ققه و دێرزوور ئه‌و ده‌ستگيركراوانه ئازاد كراوون".
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "هاوار"، بڵاويكردووه‌ته‌وه، "دوێنێ 132 ده‌ستگيركراو له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌فاله‌تى سه‌رۆك هۆزه‌كان ئازاد كراوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئازاديش كراوون، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له دژيان نييه، كه بيسه‌لمێنێت ده‌ستيان به خوێن سوور بووه".
k24-
