سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ئيدانه‌ى كوژرانى 50 ئافره‌تى ئێزدى ده‌كات

سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ئيدانه‌ى كوژرانى 50 ئافره‌تى ئێزدى ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان سەركۆنەی سەربڕینی 50 كچ و ژنی ئێزدی دەكات و داوای گەڕاندنەوەی تەرمەكانیان دەكات.

لە راگەیه‌ندراوێكدا، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەى به‌وه‌ كردووه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌ سه‌ربازى و میدیاییه‌كانى به‌ریتانیا داعش 50 كچ و ژنی كوردى ئێزدیى به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ سه‌ربڕیوه‌. ئه‌م هه‌واڵه‌ جارێكى تر تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى رێكخراوى  تیرۆریستیى داعشمان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌دژی كوردانى ئێزدى و سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجامیاندا.

سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان داواش له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌داواداچوون و رێوشوێنى یاسایی و پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییه‌كان و به‌دۆكیۆمێنتكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان.

  ئاماژە بەوەش كراوه‌،  ئه‌م تاوانه‌ و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانى ترى رێكخراوى تیرۆریستیی داعش به‌تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ناو ده‌برێن وه‌كو تاوانه‌كانى جینۆساید و تاوانه‌كانى  دژ  به‌ مرۆڤایه‌تى  و تاوانه‌كانى  جه‌نگ. 
k24-
Top