له به‌غدا هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌درێت
له‌مباره‌شه‌وه مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌خاته روو و ده‌ڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته نین، به‌ڵام ئەگەر ھاتوو ئەو بابەتە تێبپەڕێنن، ئەوا داوا دەکەین کە ده‌سه‌ڵات و ڕۆڵی ئەنجومەنەکان بدرێت بە پەرلەمانتارانی پارێزگاکان".
له به‌رامبه‌ریشدا عەرەبی کەرکووك پێشوازی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن، چونکە ئێستا بۆ ئەوان دۆخێکی تازەیە و پارێزگاری شارەکە ھی خۆیانە، دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە دەسەڵاتی زیاتری پێ بدرێت.
ئیسماعیل حه‌دیدی، سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی سوننه له كه‌ركووك ده‌لێت: "ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كیشه‌ی زۆریان هه‌یه، ناكۆكی ناوخۆییه‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆه‌كان درووست كردووه، بۆیه وا باشه ئه‌نجوومه‌نه‌كان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، چونكه كاتی یاساییان ته‌واوبووه، یان ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت یانیش هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه".
زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵی ئەوە دەدەن, ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەکارەکانیان دووربخەنەوە و ئەنجوومەنەکانیش ھەڵوەشێننەوە.
k24-
