لیوا بابەکر: مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام بە پێشمەرگە دەکرێ
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد: "لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە ھەموو ئەفسەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریی خولی مەشق و ڕاھێنان دەکرێن و پێویستە بڕوانامەکانیان ھاوتا بکرێت بە بواری سەربازی، واتە ھەموو ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێویستە لە ڕێگەی ئاکادیمیای سەربازییەوە بڕوانامەی سەربازییان ھەبێت و بڕوانامەی پێشتر لە بوارە جیاوازەکاندا ھەبو ڕاست دەکرێنەوە."
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەر لەو ھەوڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەموو پێشمەرگە و سەربازەکانیش دەبێ مەشق و ڕاھێنان ببینین، وەک پێشتر بەشێکیان لە سەربازگەکانی ھەرێمی کوردستان بینیویانە، پڕۆسەی مەشق و ڕاھێنان بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانستی پێشکەوتووی سەربازی مەشق بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت و تا یەک پێشمەرگە مابێت پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت."
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "مەشق و ڕاھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران و فەرماندەکان ھەنگاون بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی ھێزێکی سەردەمیانە و بەدیسپیلینی سەربازی، ھەروەھا ھەنگاوەکانی یەکگرتنی ھێزی پێشمەرگە دەستی پێ کردووە، تا دەبینە خاوەنی سوپایەکی نیشتمانیی کوردستانی و ھەموو خاڵەکانی نێو پڕۆژەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن."
KDP-
