كۆیە... 15 كەس بەهۆی خواردنی دوومەڵانەوە ژەهراوی بوون

كۆیە... 15 كەس بەهۆی خواردنی دوومەڵانەوە ژەهراوی بوون
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی كۆیە ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە سنووری شارەدێی تەقتەق، بەهۆی خواردنی دوومەڵانەوە 15 هاووڵاتی ژەهراوی بوون.


هاوكار عەلی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی كۆیە ڕایگەیاند بەهۆی خواردنی دوومەڵانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 15 هاووڵاتی سنووری شارەدێی تەقتەق ژەهراوی بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كرا.


گوتیشی هۆكارەكەی خواردنی ئەو جۆرە دوومەڵانەیە كە لەم دواییە لە سنوورەكە ڕواوە و هاووڵاتیان دەیكەن و دەیخۆن كە خۆشبەختانە هیچ كەسێك بەهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە.


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی كۆیە داوای لە هاووڵاتیانی سنوورەكە كرد ئەو ماوەیە خۆیان لە خواردن و كڕینی دوومەڵان بپارێزن .










باسنیوز
Top