كۆیە... 15 كەس بەهۆی خواردنی دوومەڵانەوە ژەهراوی بوون
هاوكار عەلی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی كۆیە ڕایگەیاند بەهۆی خواردنی دوومەڵانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 15 هاووڵاتی سنووری شارەدێی تەقتەق ژەهراوی بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كرا.
گوتیشی هۆكارەكەی خواردنی ئەو جۆرە دوومەڵانەیە كە لەم دواییە لە سنوورەكە ڕواوە و هاووڵاتیان دەیكەن و دەیخۆن كە خۆشبەختانە هیچ كەسێك بەهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی كۆیە داوای لە هاووڵاتیانی سنوورەكە كرد ئەو ماوەیە خۆیان لە خواردن و كڕینی دوومەڵان بپارێزن .
باسنیوز
