پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابەش دەکرێت
بەپێی راگەیاندراوێكی ئۆفیسی دهۆكی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بە خەرجكردنی پارەی سەر سندوقی هەڵبژاردنی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق كراوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە لە سبەی دووشەممەوە بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو پارەكە لە چەند بانكێكی دهۆك، زاخۆ، سمێڵ، ئاكرێ، بەردەڕەش، ئامێدیی و سەرسنگ دابەش دەكرێت.
مەرجی دابەشكردنی پارەكە ئەوەیە ئەو كەسە ناسنامە، یان كارتی نیشتمانی یان رەگەزنامە، یاخود پاسەپۆرتی لەلابێت.
پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن بۆ رێكخەری ناوەندی دەنگدان 300 هەزارە بۆ بەرێوەبەری وێستگە 250 هەزار دینارە و بۆ كارمەندی ئاسایی 200 هەزار دینارە.
باسنيوز
