کچێک بەهۆی دەستنەکەوتنی کار خۆی بۆ موختاری گوند کاندید دەکات
مەریەم ئۆنکور، کچێکی تەمەن 25 ساڵیی خەڵکی گوندی داڵبەخچەی ناوچەی بازیدیشاری ئاگریی باکووری کوردستانە. ئۆنکور دەرچووی کۆلێژی مامۆستایانی زانکۆی ئاگرییە و ماوەی سێ ساڵە هەوڵەکانی بۆ بوون بە مامۆستا، شکست دەهێنێت.
مەریەم ئۆنکور بڕیاری داوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی موختاری گوندەکەیان کاندید دەکات و رکابەریی پێنج کاندیدی دیکە دەکات، کە هەموویان پیاون.
بڕیارە رۆژی 31ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی شارەوانی، ئەنجومەنی شارەکان و موختارەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
