لە ھەولێر کەسێک کوژرا
ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: "کاتژمێر 8 و 45 خولەکی شەوی ڕابردوو 2/3/2019، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی ھاوکاریی ھەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت پێشمەرگەیەک لە ھێزەکانی پشتیوانیی دوو بە ناوی (ف، ا، ا)، تەمەن 43 ساڵ کوژراوە".
گوتیشی: "تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و بۆ گەیشتن بە ھۆکاری ڕاستیی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە، لەلایەن داوەری لێکۆڵینەوەش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکەرانی تاوانەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچوو".
باسنیوز
