شه‌فیق قه‌زاز: بارزانیی نەمر دەیگوت دەبێ ئەمریکا لە بەرانبەر کورددا سیاسەتی کراوەی هەبێت
د.شه‌فیق قه‌زاز، هاوه‌ڵ و وه‌رگێڕی تایبه‌تیی مەلا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر له‌باره‌ی ژیان و رۆژه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نی دەڵێت: "ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ بارزانیی نه‌مر بووم، هه‌ر كه‌سێك توانیبێتی به ڕاده‌یه‌ك له نزیكه‌وه مه‌لا مسته‌فا بناسێت باوه‌ڕ ناكه‌م قه‌د له یادی بكات، هه‌م وه‌ك سه‌ركرده هه‌م وه‌ك مرۆڤ، له دوایین جاریش كه بینیم ئه‌وكات له‌گه‌ڵی بووم له ئه‌مریكا كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌وێ بوو، دوا دیداری سیاسی كه من ئاگادار بم (جۆزیف جۆن سیسكۆ) كه ئه‌وكات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو سه‌ردانی بارزانی كرد، من وه‌رگێڕی چاوپێكه‌وتنه‌كه بووم، هه‌ندێك قسه كرا، هه‌رچه‌نده سیسكۆ ئامۆژگاری كرابوو، له‌لایه‌ن كیسنجه‌ره‌وه كه ته‌نیا گوێ بگرێت هیچ وا نه‌ڵێت، سیسكۆ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوه، خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌یه‌تی، كه قسه‌یه‌كی گشتی بوو، و وه‌ك قسه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر به بارزانی ده‌گه‌یاند، بارزانیش له كۆتایی قسه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی بیرم بێت شتێكی گوت (ئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌مان هه‌بووه، له چوارچێوه‌یه‌كی ئاشكرا نه‌بووه كه رێككه‌وتن بكه‌ین، بۆیه رجام ئه‌وه‌یه كه به حكوومه‌تی خۆت بڵێیت كه سیاسه‌تێكی كراوه‌ی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورددا)، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئێمه هه‌مان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له دواساته‌كانی شۆڕش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ناو حكوومه‌ت بوو".
د. شه‌فیق قه‌زاز ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه كیسینجه‌ر تاراده‌یه‌ك ئاگاداری په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و شۆڕش بوو، بۆیه بارزانی ده‌یه‌ویست په‌یامی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوكاریمان ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیمان فه‌رمی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكرێت".
راشی گه‌یاند: بارزانی وه‌ك مرۆڤ خه‌سڵه‌تی زۆر بوو، یه‌كێك له‌وانه هه‌ست كردن بوو به به‌رانبه‌ره‌كه‌ی و قسه خۆش و مرۆڤ دۆست بوو، جارێكیان كه پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ ئه‌مریكا پێی گوتم (شه‌فیق تۆ له‌گه‌ڵما دێیت بۆ ئه‌مریكا تۆ مامۆستای منی بۆ زمانی ئینگلیزی ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌یت، فێری ئینگلیزیم بكه‌یت) به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك ئێمه چووینه ئه‌مریكا بارزانی ئه‌وه‌نده ئه‌ركی قورس بوو، به مانایه‌كی دیكه ڕووخانی شۆرش و نه‌هامه‌تی كورد ده‌رفه‌تی نه‌دا به بارزانی بۆ پرسی زمان هه‌رچه‌نده خۆشی له ئاستی زمانه‌وانیدا زۆر باش بوو، حه‌زی ده‌كرد ئینگلیزی بزانێت، چونكه ده‌یه‌ویست ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له به‌رده‌می دایه خۆی بیگه‌یه‌نێت".
basnews
