لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەست دا
پەیامنێرمان روونیكردەوە: "رووداوەكە لە درەنگانی شەوی رابردوو، لە نزیك گوندی كیشكی روویداوە".
یەكێك لە شایتحاڵەكان : "ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە و تەنھا ئەو سێ كەسەی تێدا بوو، كاتێك ئێمە گەیشتینە سەر رووداوەكە، یەكێك لەو كەسانە ھێشتا گیانی لەدەست نەدابوو، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم، ئهویش گیانی لەدەست دا".
ئاماژەی بەوەش كرد: "بە ھۆی خراپیی رێگاكە، چەندین رووداو لەو شوێنە روویانداوە، بۆیە پێویستە رێگاكە چاك بكرێت".
k24-
