سەعدی پیرە : پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە..گەشبینین رێکدەکەون

سەعدی پیرە : پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە..گەشبینین رێکدەکەون
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی پیرە، ڕایگەیاند، ناوەرۆکی نامەکەی بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ زۆر ئەرێنی بوون و بڕیارە پارتی و یەکێتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوای ئاڵوگۆڕکردنی ئەو نامانە کۆ ببنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ناوەرۆکی نامەکەی بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ زۆر ئەرێنییە و ئاڵوگۆڕکردنی نامەکان زۆر باش بوون و گەشبینینن بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی."

پیرە ئاماژەیش یدا: "بڕیارە دوو تا سێ ڕۆژی تر پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ ببنەوە و زۆر گەشبینینن بە ڕێککەوتن، چونکە پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە و دەبێت ڕێک بکەون و ئەمە خواستی گەلی کوردستانە، دەبێ ڕێککەوتنێک بکرێت."
kdp-
Top