سەعدی پیرە : پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە..گەشبینین رێکدەکەون
سەعدی ئەحمەد پیرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ناوەرۆکی نامەکەی بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ زۆر ئەرێنییە و ئاڵوگۆڕکردنی نامەکان زۆر باش بوون و گەشبینینن بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی."
پیرە ئاماژەیش یدا: "بڕیارە دوو تا سێ ڕۆژی تر پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ ببنەوە و زۆر گەشبینینن بە ڕێککەوتن، چونکە پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە و دەبێت ڕێک بکەون و ئەمە خواستی گەلی کوردستانە، دەبێ ڕێککەوتنێک بکرێت."
kdp-
