سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنیی عێراق کرد
ڕۆژی شەممە ٢ـی ٣ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیی عێراق كرد. لەو دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە. هەروەها بیروڕا لەبارەی پێشڤەچوونەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان و، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.
kdp-
