دادوه‌رى گشتیى پاریس ڕۆڵى كورد و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند
د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له شارى پاریس كۆنفراسێك بۆ دادوه‌رى گشتیى پاریس، بەڕێز فرانسوا مۆلان له باڵه‌خانه‌ى سه‌ره‌كیى دادگاى پاریس له لایه‌ن بازنه‌ى باڵیۆزخانه‌كانەوە كه دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسایه دەر‌باره‌ى تیرۆریزم، هاته سازكردن، ئێمه‌ش به داوه‌تێكى فه‌رمی وه‌كو نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده بووین."
د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى ڕاشیگه‌یاند: "دادوه‌رى گشتیى پاریس له سه‌ره‌تاى كۆنفرانسه‌كه‌دا باسى تیرۆرزمی كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له فه‌ڕه‌نسا ڕوویان دا و باسى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆریستانى داعشی كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌موو پیلانى ته‌قینه‌وه‌كانى داعش، له عێراق و سووریا دارێژرابوون."
دۆڵه‌مه‌ڕى گوتى: "فرانسوا مۆلان، باسى ڕۆڵى كورد و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و تێكشكاندنى تیرۆریستانى داعش به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوپه‌یمانان كرد و گوتى كورد ڕۆڵى سه‌ره‌كیى هه‌بوو بۆ له‌ناوبردنى داعش له عێراق و سووریا و به‌بێ پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى تر مه‌حاڵ بوو داعش به ئاسانى له‌ناو ببرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى گه‌لى كوردى كرد كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ڕووى سه‌ربازى و پێدانى زانیارى و سیاسییەوە یارمه‌تیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییان دا."
له كۆتاییى لێدوانه‌كه‌یدا نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا گوتى: "له‌و كۆنفرانسه چه‌ندین وه‌زیرى فه‌ڕه‌نسى و باڵیۆزى وڵاتان ئاماده بوون."
kdp-
