٢١ ژن و منداڵی کوردی ئیزدی ڕزگارکراو لە دەستی داعش گەڕانەوە شنگال
بەپێی زانیاریی میدیاکان، ئەمڕۆ لە ناحیەی (سحێلا)ی سەر بە قەزای شنگال ١٩ منداڵ و دوو ژن پاش پێنج ساڵ لە دەستگیرکردن و دیلگیران لەلایەن داعش، گەڕێندرانەوە قەزای شنگال و لە ڕێوڕەسمێکدا بە کەسوکاری خۆیان شاد بوونەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە حوسێن قاعێدی بەرپرسی نووسینگەی ئازادکردنی ڕإێندراوانی کوردی ئێزدی و مەحما خەلیل قایمقامی شنگال و کەسوکاری ئازادکراوەکان ئامادە بوون، ڕزگاکاراوەکان باسی ئازار و مەینەتی ئەشکەنجە و ئازارەکانی داعشیان کرد.
چەند کەس لە بنەماڵە و کەسوکاری ڕفێدراوانی کوردی ئێزدی ئاماژەیان بەوە کرد کە هێشتا زۆر هاووڵاتیی کوردی ئێزدی ماون کەلە دەستی داعش ڕزگار بکرێن.
پاش ئەوەی دوایین پێگەکانی داعش لە ناوچەی باغۆزی سووریا خاپوور کران و تیرۆریستانی داعش کوژران، یان دەستگیر کران، بە دەیان هاووڵاتیی کوردی ئێزدی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، ڕزگار کران و ناو بەناو دەگەڕێنەوە قەزای شنگال.
بە گەتی کەسوکاری ئەو ڕزگاکاراوانە و بەرپرسانی پەیوەندیدار، ئەو کەسانە بە زۆرەملێ ئایینیان پێ گۆڕیون و زۆربەی منداڵاەکان زمانی دایکیی خۆیان (کوردی)یان لەبیر چووەتەوە و بە عەرەبی قسە دەکەن و لە بارودۆخێکی ناجێگری دەروونیدان.
باسنيوز
