هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی دەڤەری سۆران قەرەبوو دەكرێنەوە

هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی دەڤەری سۆران قەرەبوو دەكرێنەوە
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد كە بڕە پارەیەك لە بودجەی فریاكەوتنی عێراق بۆ قەرەبووكردنەوەی خەڵكی زیانلێكەتووی رواندز و چۆمان و سۆران تەرخان دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە خراوەتە ڕوو "لە 18-11-2018، نووسراوێكمان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و داوامان لێكردن لە بودجەی فریاكەوتن بەشێك بۆ ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت كە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە، داواشمان لە قایمقامیەتی هەر سێ قەزای (سۆران و چۆمان و رواندز) كرد دەرخستەیەكی سەرەتایی زیانەكانمان بۆ بكەن، دەرخستەكەیان بۆ ناردین، ئێمەش بۆ وەزارەتی داراییمان نارد، دوو جاریش بە زارەكی وەزیری داراییمان گوتووە پارەكە دوا كەوتووە و لای ئێوەیە، ناكرێ بڵێن بودجە ماوە یان نەماوە، چونكە ئەمە لە بودجەی فریاكەوتنە و هەموو كات و ساتێك پارەكە ئامادەیە، ئێستاش بڕیارەكە لای وەزارەتی دارایی ماوە بۆ خەرجكردنی".

لە ڕاگەگەیەندراوەکەی نووسینگەی د.بەشیر حەدادا هاتووە :"سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاسای بودجە توانیمان 16 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، ئومێد دەكەین سەرەڕای ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی بۆیان دابین دەكات، ناوچەكانی سۆران و چۆمان و رواندز لەو 16 ملیار دینارەش بەشێكیان هەبێت.










باسنيوز
Top