ڕۆژنامەنووسێک نهێنیی “شەڕفرۆشتن”ی هەندێک ڕۆشنبیر بە حزبەکانی کوردستان ئاشکرا دەکا

ڕۆژنامەنووسێک نهێنیی “شەڕفرۆشتن”ی هەندێک ڕۆشنبیر بە حزبەکانی کوردستان ئاشکرا دەکا
نووسەر و ڕۆژنامەنووسێک باس لە دۆخی حزبەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەو ڕۆشنبیرانەش دەدات کە هەر ڕۆژەی لە ڕێگەی قەڵەمەکانیانەوە، شەڕ بە حزبێک دەفرۆشن.

ڕامیار مەحموود، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بەناوی (پۆڵەتیکی هەڵگەڕاوەکان) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: “یەکێتی هەڵگەڕاوەیەکی سیاسییە لە پارتی، قەت ناتوانێت وێنەیەکی راستەقینەی باشتر لە پارتی دروست بکات”.

بە بڕوای ئەو، گۆڕان هەڵگەراوەیەکی سیاسییە لە یەکێتی، ئەویش ناتوانێت وێنەیەکی راستەقینەی باشتر لە یەکێتی دروست بکات. هەروەها “نەوەی نوێش هەڵگەراوەیەکی سیاسییە لە گۆڕان، ئەویش لە دۆخێکدا بە هەمان ئەنجام ئەگات”.

رامیار مەحموود نەیشاردووەتەوە کە پارتی تاکە حزبێکە هەڵگەڕاوە نییە، بەڵکوو “درێژکراوەی هەندێک بنتی سیاسیی کەلتورییە”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پیستترین جۆری هەڵگەڕاوە، “هەڵگەڕاوە رۆشنبیرەکانن کە هەر ماوەیەک دەڵاڵی کەلتووریی گرووپێکی سیاسین”. باسیشی لەوە کردووە: “سەرەتا شەڕیان بە پارتی فرۆشت لە رووبەری یەکێتییەوە. ئینجا شەڕیان بە یەکێتی فرۆشت لە ڕووبەری گۆڕانەوە. ئێستا شەڕ بە گۆڕان دەفرۆشن لە رووبەری نەوەی نوێوە”. دەشڵێت: “وایانکرد کەلتوور خۆی ڕووبەرێک نەبێت لە دەرەوەی حزب، تەنها خۆفرۆشانی کەلتووری رەواجیان هەبێت”.











باسنيوز
Top