شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
شاندێکی ھەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی جیاواز دەچێتە بەغدا و بڕیارە لەوێ کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.

عەبدولڕەزاق ناوەندەیی، بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "بڕیارە شاندێکی ھەرێمی کوردستان لەسەر پرسی بەشە خۆراکی ھاووڵاتییان، پارەی گەنمی جووتیاران و چۆنیەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیا بازرگانییەکان، سەردانی بەغدا بکەین".

باسی لەوەش کرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازیی عێراق گفتوگۆ دەکەن، گوتیشی: "بەڵام ھەندێک پرس وەک بەشە خۆراکی ھاووڵاتییان پەیوەندی بە دەسەڵاتی ناوەندیی عێراقەوە ھەیە".

بەرێوەبەرە گشتییەکەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئەوەشی خستە ڕوو: "بە نووسراوی فەرمیی حکوومەتی عێراق لەوبارەیەوە ئاگادار کراوەتەوە".










باسنيوز
Top