سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی لەشاری هەولێر کۆدەبنەوە
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری هەولێر به مهبهستی گفتوگۆكردن لهبارهی پێكهێنانی کابینەی نوێی ههرێمی کوردستان كۆدەبنهوه.
پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندبوو، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووك و پۆستی وەزیری داد کۆدەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندێکی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا دێت، کە مەبەست لێی داواکردنی پشکی یەکێتی بوو لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھەدی.
K24 -
