شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له زه‌ڕایه‌ن ته‌قیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
فاروق ساڵح، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن (وارماوه) ته‌قیه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
، فاروقی تەمەن 40 ساڵ لە دوای نوێژی هەینی، لە مزگەوت هاتووەته دەرەوە و بەرەو ئۆتۆمبێلەکە چووە، بەڵام لەو کاتەدا، ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی ئاشکرا کردووە، فاروق ساڵح، پیشەی گۆشتفرۆش بوو، دوای برینداربوونی گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، به‌ڵام له‌وێ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌گه‌رچی هێشتا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، راگه‌یاند، پێشتر فاروق به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی سه‌ردانی (زه‌ڕایه‌نی كۆنی) كردووه و ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی كامێراكانی چاودێرین.
k24-
