تەقینەوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک لە سلێمانی رووی دا

تەقینەوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک لە سلێمانی رووی دا
تەقینەوەیەک لەنێو ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەک لە سلێمانی ڕووی دا و بەوھۆیەوە ھەردوو قاچی لە دەست دا.

کەمال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەھید ڕەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور، ڕايگەیاند، کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 1-3-2019، ھاووڵاتییەک بەبرینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان.

کەمال ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، هاووڵاتییەکە ناوی فاروق حەمەساڵحە و تەمەنی 40 ساڵە، بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە شارەدێی وارماوا لە سنووری سلێمانی، هەردوو قاچی لە دەست داوە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.










باسنيوز
Top