کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
کەمێک پێش ئێستا زەنگی ئاگادارکردنەوەی فراکسیۆنەکان بۆ ئامادەبوون لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا.
ئەو کۆبوونەوەیە، کە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتی کردووەتەوە بەشداریی تێدا بکات، یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەکەمە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
کارنامەی کۆبوونەوەکە:
- یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.
- كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
- وتاری به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
باسنيوز
